ڕزوان رەمەزان
IT Technician • AI Specialist (Web & App) • Branch Manager
بەڕێوەبەری لقی هەولێری ئاژانسی BR Simo و گەشەپێدەری ئەپلیکەیشن و وێبسایت بە هاوکاریی AI. خاوەنی زیاتر لە 8 ساڵ ئەزموون لە بەڕێوەبردنی سێرڤەر (Nginx, VPS, CloudPanel) و کەمپەینەکانی ڕیکلامی Meta Ads بە بودجەی زیاتر لە $18.7K.
دەربارەی من
دەرچووی بەکالۆریۆسی تەکنەلۆژیای زانیاری (Akre Technical Informatic College, 2024) و خاوەنی دبلۆمی IT (2020)م. لە 2018ـەوە لە کەرتی تەکنەلۆژیا کار دەکەم. لە ئاژانسی BR Simo لە بەشی ITـەوە دەستم پێکرد و دواتر بەهۆی لێهاتوویی لە ئۆپەرەیشن و گەشەپێدان بووم بە بەڕێوەبەری لقی هەولێر.
کارەکانم بە چڕی دابەش دەبن لەسەر سێ تەوەری سەرەکی: 1) گەشەپێدانی ئەپ و وێب بە کەرەستەکانی AI، 2) بەڕێوەبردنی سێرڤەر و ژێرخانی وێب (Nginx, VPS, CloudPanel)، و 3) بەڕێوەبردنی کەمپەینی مارکێتینگی داتا-دراڤن لە Meta Ads.
پڕۆژە و ئەپەکان
فێربوون (Ferbon App)
ئەپلیکەیشنی پەروەردەیی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و کوردی ب شێوەزاری بادینی. پێکدێت لە مۆتۆری دەنگی ژیرۆک بە Smart AI Voices (Gemini Online) و دەنگی سیستەم (Offline)، لەگەڵ فەرهەنگ و کۆرسی تایبەت.
خەرجی (Xerci App)
ئەپلیکەیشنی دارایی و کۆنترۆڵکردنی خەرجی کەسی لەسەر Google Play. تۆمارکردنی خێرا، هێڵکاری خەرجییەکان، گۆڕینەوەی دراوی IQD و USD، و سەنکرۆنی داتا بە Google Sync لەسەر چەندین ئامێر.
Snapchat Lens Network (SLN)
ئەندامی فەرمی لە تۆڕی Snapchat Lens Network بۆ دروستکردن و دیزاینکردنی فلتەری واقیعی زیادکراو (AR) بە Lens Studio و تەکنەلۆژیای Machine Learning بۆ دروستکردنی کارلێکی سەرنجڕاکێش.
بەڕێوەبردنی سێرڤەری ئاژانس و کڕیاران
دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ژێرخانی تەکنیکی و سێرڤەر بۆ زیاتر لە 8 کۆمپانیا و براندی گەورە لە هەولێر. دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی کارکردن (Uptime)، ئاسایشی SSL و ڕێکخستنی خێرای پرۆسەکان.
ئەزموونی سپۆنسەری Meta Ads
ئەزموونی فەرمی
خوێندنی ئەکادیمی
زمانەکان
شارەزاییە سەرەکییەکان
Technical Support • Nginx • VPS • CloudPanel • Network / Server • بەڕێوەبردنی هۆستینگ و دۆمەین • ئاسایشی SSL • چارەسەرکردنی خێرای کێشەکان.
دروستکردنی ئەپ و وێبسایت بە هاوکاریی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی AI • زمانی PHP و بنکەدراوەی MySQL • REST APIs • HTML5 / CSS3 / JS • سیستەمی ئۆتۆمەیشن.
Meta Ads Manager (+500 کەمپەین) • نووسینی سیناریۆی ڕیکلام • بەڕێوەبردنی لق • فلتەری Snapchat Lens Network • داخلکردنی داتا لە هەر سیستەمێک • هەموو پرۆگرامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.
داگرتنی فایلی فەرمی (Exports)
دەتوانیت هەرکاتێک ویستت یەکێک لەم فایلە فەرمییانە بۆ دامەزراندن یان کار دابگریت: